ژن

دەزگای دادی ئێران سزای زیندانی کردن و قامچی لێدان بۆ نەرگس محەمەدی بڕیەوە

دەزگای دادی رژێمی ئێران سزای ٣٠ مانگ زیندانی کردن و لێدانی ٨٠ قامچی بە سەر نەرگس محەمەدی پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دا سەپاندووە.

تەقی ڕەحمانی هاوژینی ئەو ژنە چالاکوانەی مافی مرۆڤ، دوێنی ئەو هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە ؛لقی ١١٧٧ دادگای جەزای تاران، بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر سزادانی نەرگس محەمەدی  پێ ڕاگەیاندووە.

تەقی ڕەحمانی نووسیویەتی: نەرگس محەمەدی هاوژینی، بە تۆمەت گەلێک  وەک “پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، مانگرتن لە زیندان، سەرپێچی لە فەرمانی کاربەدەستانی زیندان، شکاندنی جام، ئاراستەکردنی تۆمەت لەسەر ئەشکەنجەدانی لە زیندان، بڵاوکردنەوەی بەیاننامە دژی لەسێدارەدان و کوشتاری خۆپیشاندەران”، سزادراوە.

جێگای ئاماژەیە، نەرگس محەمەدی هەشت مانگ لەمەوبەر دوای تێپەڕاندنی نزیکەی حەوت ساڵ سزای زیندان، لە گرتووخانە ئازادکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌