ئێران

محەمەد قالیباف: چیدی رێگەی چاوەدێری ناوەندە ناوکیەکان بە ئاژانسی ناودەوڵەتی نادەین

محەمەد قالیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران ڕایگەیاندوە کە پێشتر مەجلیس بڕیارنامەیەکی پەسەند کردبو کە سێ مانگ مۆڵەتی دابویە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ناودەوڵەتی و لە یەکی جۆزەردانەوە ئەو مۆڵەتە کوتایهاتوە و چیتر ڕێگە نادەنە ئەو ڕێکخراوەیە چاوەدێری ناوەندە ناوکیەکان بکات.

تا ئێستا نە وەزارەتی دەروەی ڕژیم و نە ڕیکخراوی ناودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەو بارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

قەدەغە کردنی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و هەڵۆێستی قالیباف لە کاتێدایە کە کۆبونەوەی وڵاتانی چۆار کۆیەک، ڕژیمی ئێران و ئامریکا بۆ نوێکردنەوەی ڕێکەوتنی بەرجام لە ڤییەن بەردەوامە و باس لە پێشوەچون لەو کۆبونەوانە دا دەکرێ.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی باسی لەوە کردوە کە ئێران دەستی بە چڕکردنەوەی شەست و سێ لەسەدەی یۆرانیوم کردوە و بەرپرسێکی ڕوسیاش گوتویە کە ڕژیمی ئێران چڕکردنەوەی لەو ئاستەدا ڕاگرتوە.

بە گوێرەی ڕێکەوتنی سێ مانگ لەمەبەری ئاژانس و ئێران دوربینەکانی چاودێری لە بنکە ناوکیەکانی ڕژیم لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا چالاک دەبن و لە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆکان لە لاین ئەمریکاوە ئەو ناوەندە ئەتۆانێ دەستی بەدیمەنی ئەو کامێرایانە دا بگات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌