جیهان

زانایانی ئەمریکی توانیویان دستێک دروست بکەن کە هەستیشی هەبێ

زانستی پزشکی لە ڕێگەی کەڵک وەرگرتن لە تەکنولۆژیای پێشکەوتو بەردەوامە لە داهێنان و قەرەبو کردنەوەی ئەو ئەندامانەی لەشی مرۆڤ کە نەماون.

زانایانی ئەمریکی توانیان بە دروست کردنی باڵیکی دەستکرد خەیاڵ و واقع لێک گرێ بدەن.

لە دواین داهێناندا زانایانی ئەمریکی توانیویانە باڵیک بە دەستەوە دروست بکەن کە بێجگە لەوەی فەرمانەکانی مێشک پێکدێنێ هەستێشی هەیە.

ئەو زانایانە توانیانە چیپێک لە مێشکی کەم ئەندامێکدا دانێن کە هە دوو دەست و هەر دوو لاقی لە کار کەوتبون.

دواتر لاق و دەستی دەستکردیان بۆ دروست کرد و دەرکەوت کە ئەو فەرمانەی مێشک دەیدا لاق و دەستە دەستکردەکان پێکی دێنن هەورەک ئەوەی ئەو کەسە لاق و دەستی خۆی بێت.

گۆڤاری ساینس ئەنجامی ئەو تاقیکاریەی بڵاو کردوەتەوە و ڕایگەیاندوە کە ئەوە دەست و قاچە دەستکردانە کە پێیان دەڵین ڕۆبات، لە ڕیگەی هەستەوە ئەتوانن شتەکان بناسن و وەک دەستێکی ئاسایی هەڵیان گرن و دایان نێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌