ژن

دوو ژنە زیندانیی سیاسیی کورد دژی گوشارەکانی ناو زیندان دەستیان داوەتە مانگرتن

دوو ژنە زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی مەشهەد و تاران دژی ئەو گوشارانەی ڕووبەڕووی زیندانیان دەکرێتەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەکینە پەروانە زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی مەشهەد، لە دوێنێوە دەستی داوەتە مانگرتن.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو زیندانییە سیاسییە بەهۆی ئەوەی کاربەدەستانی زیندان ڕێگەیان نەداوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت، مانی لەخواردن گرتووە.

سەکینە پەروانە، کە بەتۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبە کوردییەکان سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، هەروەها خوازیاری ئەوەیە لە زیندانی مەشهەدەەوە بۆ زیندانی قوچان بگوازرێتەوە.

هاوکات مانگرتن لەخواردنی زیندانیی سیاسیی موژگان کاووسیش بەمڕۆوە هەشت ڕۆژە بەردەوامە. موژگان کاووسی نووسەر و توێژەری کورد لە یەکشەمەی هەفتەی ڕابردووەوە دژی هەڵسوکەوتی کاربەدەستانی زیندان و دەسەڵاتی قەزایی لەگەڵ زیندانیان مانی لە خواردن گرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌