ئێران جیهان

کەنەدا خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە ئێران بە کارێکی تیرۆریستی ناوبرد

بە پێ هەواڵێکی ڕاگەیاندنە جیهانییەکان، دادگای کەنەدا خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرایینیەکە لە ئێران بە کارێکی تیرۆریستی بە ناو کردووە.

بە پێ هەواڵەکە، دادگای باڵای ئۆنتاریۆ-ی کەنەدا لە ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکاندا گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە، تەقاندن و هەڵدانی دوو مووشەک لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بە ئەنقەست بە ئاراستەی ئەو هێلە ئاسمانییە نێودەولەتیەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە، کردەوەی تیرۆریستیە.

ئەو بڕیارە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ داواکردنی قەرەبوو لەلایەن خێزانی قوربانیەکانەوە.

ئیدوارد پیلۆبابا دادوەری دادگاکە ڕایگەیاند، پشتگیری لە کەسوکاری چوار قوربانی دەکەن کە ویستویانە لە کەنەدا سکاڵا لە ئێران تۆمار بکەن و داوای یەک ملیار یۆرۆ قەرەبوو بکەن.

فڕۆکە نەفەرهەڵگرێکی ئۆکرانیا مانگی ڕێبەندانی زستانی ٢٠٢٠ لە نزتک تاران بە دوو موشەک کرایە ئامانج و خرایە خوارەو و سەرجەم ١٧٦ سەرنشینەکەی کوژران.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌