ژن

لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە هەزار ژن لە لایەن ڕژیمی تورکیا و چەتەکانیەوە ڕفێندراون

یەکێک لە ئامانجەکانی داگیرکەران روخاندنی کەسایەتی ژنانی کوردە. ڕژیمی داگیرکەری تورکیا لە عەفرین ژنانی کوردی کردوەتە ئامانجی توند و تیژیەکانی و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ناچار بوون خۆیان بکوژن ژیان کوژراون.

دوای ئەوەی شاری عەفرین و دەوروبەری لە لایەن ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیانەوە داگیر کرا هەتا ئێستا گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئەو دەڤەرانە روبەڕوی شکەنجە، راوەدونان، تاڵانکردن و کوشتن دەبنەوە.

ژنان بەشێکی ئەو کۆمەڵگەیەن کە قوربانی سەرەکی ئەقڵی فاشیزمی داگیرکەرن.

بە گوێرەی زانیاریەکان لەو کاتەوە عەفرین داگیرکراوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار ژنی کورد لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕفیندراون، حەفتا و پێنج ژن کوژراون و پێنج ژن لەژێر زەخت و زورداری داگیرکەران و چەتەکانیان دا پەنایان بردوەتە بەر خۆکۆژی و هەروەها ٢١٦ ژنیش کەوتونەتە بەر پەلاماری داگیرکەران و بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌