جیهان

کۆشکی ئێلیزێ: پێویستە بە زوترین کات ئازەربایجان لە خاکی ئەرمینیا بکشێتەوە

ئازەربایجان کە بە هاوکاری چەتە بەکرێگیراوەکانی تورکیا ناوچەی قەرەباغی داگیرکرد، هەوڵیداوە ٣ کیلۆمەتر لە خاکی ئەرمینیا داگیر بکات.

نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیری ئەرمینیا رایگەیاند، ئازەربایجان تا نزیک دەریاچەی سەڤی ئەرمینیا، دەستی بە داگیرکەری خاک کردووە و لەمبارەوە لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا گفوگۆی کردووە.

کۆشکی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا “ئێلیزێ” ڕایگەیاند، ئیمانوێڵ ماکرۆن ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە بە زوترین کات ئازەربایجان خاکی ئەرمینیا بەجێبهێڵێت.”

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “فەڕەنسا پشتگیری لە یەکێتی خاکی ئەرمینیا دەکات و قسە لەبارەی ڕووداوەکانی سنوری هەردوو وڵات کراوە.

هاوکات ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌