کوردستان

کرێکارانی شارەوانی مەریوان چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتوە

بەپێێ سەرجاوەکانی هەواڵ، کرێکارانی شارەوانی شاری مەریوان، بەلایەنی کەمەوە ماوەی پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتوە و بەرپرسانی ڕژێمی ئێرانیش هیچ کارێکیان بۆناکەن.

کرێکاران ڕایدەگەیەنن، شارەوانییەکەیان لە مانگی سەرماوەرزەوە تائێستا موچەی مانگانەی نەداونەتێ، وێڕای بەدواداچون و سەردانیکردنی ناوەندەکانی ڕژێم هێشتا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

شارەوانی مەریوان بەدەیان کرێکاری هەیە و چەندین جاریش دژی پێشێلکردنی مافەکانیان، لەبەردەم شارەوانییەکە گردبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبردوە بەڵام ناوەندەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران داخوازی کرێکارانیان پشتگوێ خستوە.

نەبونی موچەی مانگانەی کرێکاران لەکاتێکدا خەڵکی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەست گەندەڵی و ناکارامەیی سەرانی ڕژێمەوە ڕوبەڕوی چەندین قەیرانی ئابوری وکێشەی تری کۆمەڵایەتی بونەتەوە و بژێوی ژیانیان سەختربوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌