ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە یەکەمین ڕۆژی ئاگربەستدا لە ئەفغانستان ١١ کەس کوژران

بە پێی هەواڵێکی ڕۆیترز لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستاندا لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەست هیچ پێکدادانێک ڕووی نەدواوە بەڵام بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێگاکانی هاتووچوو، هاوڵاتیانی سڤیل بەردەوام دەبنە قوربانی.

لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستەکەدا، لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا زیاتر لە ١١ هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا کە لە ناویاندا سێ منداڵ و ژنێکیش هەیە و ١٣کەسیش بریندار بوونە.

دوو ڕۆژ پێش جەژن لە لایەن گروپی تاڵیبانەوە ئاگربەستی سێ ڕۆژە لە ئەفغانستان ڕاگەیانرا و سوپای ئەفغانستانیش پێشوازی لێکرد.

جێگەی باسە دوابەدوای بڕیاری ئەمریکا و ناتۆ بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان و دەستپێکردن بە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە، شەڕ و ئاڵۆزی لە ئەفغانستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە و چەکدارانی تاڵێبان شاری نرخیان لەو وڵاتە کۆنترۆڵ کرد و دەستیان بەسەر دووهەمین گەورە بەنداوی ئەفغانستاندا گرت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌