ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە ئەنکارا هێرش کرایە سەر بارەگای سەرەکی هەدەپە

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سێ کەس هێرشیانکردووەتە سەر بارەگای سەرەکیی پارتەکەیان لە ئەنکارا .

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئەو هێرشە بڵاوکردەوە و ڕوونیکردووەتەوە: کاتژمێر ١٢:٠٥ خولەکی شەوی ڕابردوو سێ کەس هێرشیانکردووەتە سەر بارەگای سەرەکییمان لە ئەنکارا و تیمی پۆلیسی پاسەوانی بارەگاکەش ڕێگرییان لە هێرشەکە نەکردووە.

هەدەپە دەڵێت: هێرشەکە لەژێر چاودێریی پۆلیسدا ئەنجامدراوە و تا ئێستا هێرشکارەکان دەستگیرنەکراون، ئەمەش پشتڕاستیدەکاتەوە کە ئامانج لەم هێرشە چییە و کێ لەپشتییەوەیەتی.

هەدەپە بەرپرسیارێتیی هێرشەکە دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتی تورکیا و ڕایدەگەینێت: بەرپرسیار ئە دەسەڵاتدارەیە کە لەسەر دروستکردنی تەنگژە درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌