جیهان

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلەی ڕێختەر وڵاتی ئیندەنوسیای هەژاند ​

ناوەندی بومەلەرزەزانی و کەشناسی ئیندەنوسیا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ بە پێوەری ڕێختەر دوورگەی سوماراتای لە باکوری رۆهەڵاتی ئیندۆنوسیا ڕوویداوە و تا ئێستاش ئاماری زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرانەکراوە.

بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەترەوە بووە و هیچ ئاماژەیەکی دروستبوونی تسۆنامی بەهۆی بومەلەرزەکەوە نییە.

لە ٢٦ی دێسەمبەری ٢٠٠٤یشدا، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٩.١ پلە بە پلەی ڕێختەر، کەناراوەکانی دوورگەی سوماراتای لە ئیندۆنوسیا روویدا و ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی تسۆنامییەک و لەئەنجامیشدا ٢٣٠ هەزار کەس لە ئیندەنوسیا، سریلانکا، هندستان، تایلەند و نۆ وڵاتی دیکە گیانیان لەدەستدا و سەدان هەزار کەسی دیکەش ئاوارە بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌