کوردستان

کەنەکە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، بەمبۆنەیەوە گونگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، وێڕای پیرۆزبایی، باسی لە دۆخی ئەمڕۆی کوردستان بەگشتی و داگیرکارییەکان بەتایبەت کردووە.

لە پەیامەکەی کەنەکەدا هاتووە ئەمساڵیش دیسان گەلەکەمان لە دۆخێکی ئاڵۆز و ناجێگیردا جەژنی رەمەزان پیرۆز دەکات، لە تەواوی کوردستان هێرشی دڕندانەی دوژمنان بۆ سەر گەلەکەمان بەردەوامە

کەنەکە ئاماژەی  بە فشارە ئابوری و سیاسیەکان لە سەر گەلی کورد لە رۆژهەڵات و قەیرانە سیاسی و ناوچەییەکانی باشووری کوردستان کردووە بانگی یەکریزی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و سەقامگیری لە کوردستان دەکات.

 کەنەکە هەروەها ئەلێت: لە باکووری کوردستان شەڕی مان و نەمان لە ئارادایە، لە سەر ئەو هەموو ئاڵۆزیەش پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری کوردستان هێشتا جێی مەترسییە، دەوڵەتی تورکیا، نەک تەنها لە باکوور بەڵکو لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانیش هێرشی گەلەکەمان دەکات، ئەو دەوڵەتە بەشێکی لە خاکی رۆژئاوای کوردستان، بەشێکیشی لە باشوری کوردستان داگیر کردووە و دەیەوێ تداگیرکەریەکەی خۆی بەرفراوان بکات

هەر لەو پەیامەدا تیشک خراوەتە سەر هیرشەداگیرکارانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی پاراستنی مەدیا و  هاتووە لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا گەلەکەمان و شەڕڤانانی ئازادی بە هەموو شێوەیەک بەرگری دەکەن و بە قارەمانێتی و فیداکاریەکی مەزنەوە هێرشەکان تێکدەشکێنن.

هەروەها هیوای داهاتوویەکی ئارام و ئازاد  بۆ کوردستان دەخوازێت پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە زیندانیان، شەڕڤانانی ئازادی، لە گەلی کوردستان و هەموو جیهانی ئیسلامی دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌