کوردستان

ڕانیەییەکان لە ڕۆژی جەژندا داوای ئازاد کردنی چالاکوانانی بادنیانیان کرد

ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، لە ناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەچوو.

چالاکوانانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە بەرزکردنەوەی دروشمی، ‘دەستگیرکراوانی بادینان شکۆی نەتەوەیەکن – ئەوان بەتەنیا نین – ستەمکاری سەر چالاکوانانی بادینان ستەمکاریە لە سەر هەر تاکێکی کورد – ناکرێت چالاکوانان و ئازادیخوازانی لە زیندان بن ئێمەش لە جەژن و خۆشیدا بین – مرۆڤە جوامێرەکانی هاوپیشەمان بە تەنها نین’ ناڕەزاییەکەیان بەڕێوەبرد.

ڕێباز حەسەن یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سزایی زیندانی کردنی دەستگیرکراوانی بادینان بە ناڕەوا و دژی ئازادی وەسف کرد و وتی، ئەوان بۆ ئازادی و ماف و قووتی خەڵک و دژی داگیرکاری بوێرانە ڕای خۆیان بە ئاشکرا دەربڕیوە و دەبێت بە زووترین کات ئازاد بکرێن.

ناوبراو وتیشی ؛ئەگەر وەڵامی داخوزییەکانی دەستگیرکارانی بەناحەق زیندانیکراوی چالاکوانان و مامۆستایانی بادینان و هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە نەدرێتەوە بێگومان ڕۆژێک دێت ئەم دەسەڵاتە کۆتایی تەمەنەکانی بەڕێ دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌