کوردستان

پۆلیسی تورکیا لە ڕۆژی جەژندا هەڵیکوتایە سەر ماڵان لە ئامەد و ٦کەسی دەستگیر کرد

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی مەسجد لە ناوچەی فارقینی ئامەد، لە شوێنی یەکە تایبەتەکانی تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا، دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەکە لەسەرتاسەری ناوچەکەدا بیسترا ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

دەوترێت تەقینەوەکە بەهۆی چالاکییەک و لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەقەمەنیی دەستکردەوە روویداوە.

بە پاساوی ڕوودانی ئەو تەقینەوەیە، پۆلیسی تورکیا ئەم بەیانییە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتیان و شەش کەسیان دەستگیرکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌