جیهان

نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزترین نرخی لە ماوەی ٨ حەفتەدا تۆمار کرد

بە پێ ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان،بەرزترین نرخی لە ماوەی ٨ هەفتەی ڕابردوودا، تۆمار كردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆتەکان، نەوتی برێنت، ٧٧ سەنت بە ڕیژەی ١.١% بەرزبووەتەوە ‌و بە  ٦٩.٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە ‌و نەوتی خاوی ئەمریكایش تەکزسا، ٨٠ سەنت بەرزبووەتەوە بە ڕێژەی ١.٢% ‌و بە ٦٦.٨ دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەم شێوەیە بەرزترین نرخ لە ماوەی ٨مانگ و لە ١١ ئازار ئەمسالەوە تۆرمار کرا

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەیش، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی، بۆ زۆربوونی خواست دەگەڕێنێتەوە

ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت -ئۆپیک، گەشبینە بەوە گەشەی چین و ئەمریکا ئەمساڵ، جێ خواستی هیندستان پڕ بکاتەوە کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە کەمی کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌