کوردستان

مەحموود ساڵحی بانگهێشتی دادگا لە شاری سەقز کرا

بە پێ ڕاپۆرتی سەرچاوە کرێکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، دوێنی سێ شەممە ٢١ گوڵان، مەحموود ساڵحی چالاکی بۆاری کرێکاری لە لایەن دادگای رژیم لە شاری سەقز بانگهێشت کراوە.

بانگهیشت کردنی ئەو چالاکە کرێکارییە بە نامەیەک لە لایەن لقی سێ دادسەرای شاری سەقزەو بووە و دەبێت ناوبراو تا پێنج ڕۆژ لە دوایی بانگێشت کردنەکەی  خۆی ڕادەستی ئەو ناوەندەی ڕژیم بکات.

بە پێ نامەی بانگهێشت کردنەکەدا مەحموود ساڵحی بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە تۆمەتەگەلێک کە لە لایەن دادسەرای ڕژیمەوە خراوەتە پالێ ئەو چالاکێکی دیکەی کرێکاری بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی، دەبێت  بچێتە دادسەرای سەقز.

دەوترێت دادسەرای سەقز تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات و شێواندنی بیروڕای گشتی خستووەتە پاڵ ئەو دووچالاکوانەی بۆاری کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌