کوردستان

مانگرتنی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە

ئەمڕۆ، ١٦٨ ڕۆژە، لە ١٠٧ زیندانی ڕژێمی تورکیا دا، بەپێشەنگایەتی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک، چالاکی مانگرتن بەردەوامە بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و کۆتاییهێنان بە پێشێلکردنی مافی زیندانیان.

چالاکی زیندانیان لەچوارچێوەی هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە، لە ڕۆژی ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردوە و تا ئێستا زیاتر لە ٢هەزار و ٥٠٠ زیندانی بەشداریان تێدا کردوە.

هەروەها لەکەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بەپێشەنگایەتی ژنان، چالاکی مانگرتن بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان و خاوەندارێتی لە زیندانیانی مانگرتوو بەڕێوەدەچێت و ،اوەی ١٤٧ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکی کەمپی مەخمور لەئێستادا لەلایەن گروپی ٧٣ەمینەوە کە پێکهاتون لە ژنان و گەنجانی مەخمور درێژەی پێدەدرێت.

هاوکات ماوەی ١٣٠ ڕۆژە ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد لە کەمپی لاڤریۆی یۆنان،بۆ هەمان مەبەست و بۆ پشتگیری لە داواکاری گیراوانی سیاسی ناو زیندانەکانی تروکیا دەستی پێکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌