ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

چەتەکانی تاڵیبان شارێکی ئەفغانستانیان کۆنتروڵ کرد

دوای هێرشێکی بەرفراوانی تاڵیبان لە ویلایەتی مەیدان وەردەکی ئەفغانستان، شاری نرخی ئەم ویلایەتە کەوتە دەستی چەکدارانی ئەم گروپە.

عەبدورەحمان تاریق پارێزگاری ویلایەتی مەیدان وەردەک ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو چەتەکانی  تاڵیبان هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر شاری ‘نرخ’ لەم ویلایەتە.

تاریق وتی: دوابەدوای هێرشەکە و شەڕێک کە لەو شارە ڕوویداوە، بینای قائیمقامێتی شارەکە دوای کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان کەوتووەتە دەستی چەکدارانی تاڵێبان.

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی گروپی تاڵیبان، پشتڕاستی کردووەتەوە کە شاری نرخ کەوتووەتە دەستیان.

لەلایەکی دیکەشەوە، فواد ئەمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، ڕایگەیاندووە کە هێزی تازە ڕەوانەی شاری نرخ دەکەن، هەڕەشەشی کردووە کە ئەو شارە دەکەنە گۆڕستانی چەتەکانی تاڵیبان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌