کوردستان

چارەنووسی ٣ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی تەنگیسەری سنە نادیارە

چالاکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە نادیار بوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتی خەلکی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە نیگرانی دەردەبرن.

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەوته‌ لە دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی  تەنگیسەر ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە ناوەکانی ئارام مورادیان،ئەمیر ڕەزایی، ئارەش ئەحمەدی، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌سبتا نییه‌.

شایانی باسەو ڕۆژی سێشەممە ٧ی مانگی گوڵان، ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بە دوواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئیستا چارەنووسیان نادیارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌