ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە پایتخەتی سوریا

بەیانی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی حکومی لە سەردانێکی فەرمیدا، گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.

بەپێی ئاژانسی فەرمی سانای سوریا، فەیسەل مقداد وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی دیمەشق پێشوازیی لە زەریف و شاندەکەی یاوەری کردووە و پێکەوە کۆبوونەوە..

ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئەلێن؛ زەریف وهاوتا سوورییەکەی لەسەر پەیوەندییە دوو وڵاتەکە،گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها گرژییەکان لەنێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل قسەیان کردووە.

بە پێ ڕاگەیاندنەکانی ئێران  محەمەد جواد زەریف جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی سوریا، لەگەڵ سەرکردە فەلەستینییەکانی دانیشتووی سوریا کۆدەبێتەوە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ئاستی فەلەستین تاووتوێ دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌