کوردستان

شوانێک لە سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

ئەمڕۆ لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مینێک بە شوانێکدا تەقیوەتەوە.

بە گوێرەی  هەواڵەکە، عەبدوڵا سەرفەراز تەمەن ٢٣ ساڵ، کە پێشەی شوانییە و خەڵکی گوندی ‘توە’ی سەردەشتە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە، خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە، کە قاچی چووەتە سەر مینێکی بەجێی ماوی شەڕی ئێران و عێراق و پێدا تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکە، ئەو شوانە لە قاچ، دەست، ڕوو و زکەوە برینداربووە و بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت.

نزیکەی ٤٢ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق، هێشتا لە مینەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق پاکنەکراونەتەوە و ساڵانە دەبنە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتی ئێران بێ گوێدانە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە واژۆشی لەسەر کردووە، بۆ بەکارنەهێنان و نەچاندنی مین، هێشتاش لە ناوچە سنوورییەکان مینی دژەکەسی دەچێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌