ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکی هەواڵگری حەماس و جێگرەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژران

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بە ئاماژەدان بە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی بۆسەر کەرتی غەزە، کوژرانی سەرۆکی هەواڵگری حەماس و جێگرەکەی پشتڕاست کردەوە.

شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەندین شوێنی هەستیاریان لە کەرتی غەزە بۆردوومان کرد، لەوانە بۆرجێک کە دەوترێت فەرماندە باڵاکانی هەواڵگری حەماس کۆبوونەوەیان تێدا کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە پەڕەی خۆیان لە تویتەر ناوی ئەم دوو فەرماندەیە وەها ڕاگەیاندووە “حەسەن کائۆگی سەرۆکی هەواڵگری و زانیاری گرووپی حەماس لەگەڵ جێگرەکەی ویل عیسا”.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌