ژن

دەیان کەسایەتی و رێکخراوی جیهانی کەمپەینی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیان ڕاگەیاند

زیاتر لە ١٨١ کەسایەتی و ٧٣ ڕێکخراوی تایبەت بە ژنان لە وڵاتانی کۆلۆمبیا، پاراگوا، مەکزیک، بەرازیل، ئارژانتین، فیلیپین و چەندین وڵاتی دیکەی جیهانەوە ئەو کەمپەینەیان ڕاگەیاندووە.

هەروەها ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی ژنانی کوردیش وەک کۆنگراستار و ڕێکخراوی پەیوەندیی ژنانی کورد، ڕێپاک، بەشداریی کەمپیەنەکەیان کردووە.

کەمپەینەکە بە ناونیشانی “با لەپێناو ژیان، تەونی پاراستنی ژن بڕێسین و کۆتایی بە قڕکردنی سیاسیی ژنان بهێنین” دەستی پێکردووە.

لە ڕاگەیەندراوی دەستبەکاربوونی کەمپەینەکەدا هاتووە: “لە پێنج هەزار ساڵی ڕابردوودا هەر شتێک بەسەر ژناندا هاتبێت، ئەنجامی دەسەڵاتداری و زۆرداریی پیاو بووە. هەموو ئەو پەلامار و پاکتاوکارییەکانەی بۆ بێ ئیرادەکردنی ژنان ئەنجام دەدرێت، هەڵقوڵاوی زیهنییەتی پیاوسالارییە. ئامانجی سەرەکیی ئەو پەلامارانە ئەوەیە هێزی جڤاکی بەرخۆدێر تێکبشکێندرێت.”

ڕێکخەرانی کەمپەینەکە تەئکیدیان کردۆتەوە کە ئامانجی ئەوان ئەوەیە لە بەرامبەر سیستەمی زۆرداری پیاوسالار دادپەروەریی ژنان بونیات بنێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌