ئێران

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی: پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی نەتەنز بۆ ٦٣ لە سەد بەرز بووتەوە

بە پێ ڕاپۆرتێکی ڕۆیترز، ئاژانسی نێۆدەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاندە کە پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی نەتەنزی ئێران بۆ لە سەدا ٦٣ بەرز بووەتەوە.

ئەو ڕێژەیە تۆزێک سەرتر لە پیتانندنی ٦٠ لەسەدییە کە ئێران مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو.

لە ڕاگەیاندنەی ئەو ئاژانسە نێۆدەوڵەتییەدا،هاتووە بە پێ لێکۆلێنەوەکان کە لە ٢٢ ئاپریل لە لایەن ئاژانسەکەوە کراوە، گەیشتووتنەتە ئەو ئەنجامەی کە ئێران دەستبەرداری پەرە پێدانی بەرنامە ناڤۆکییەکەی نەبووە و هەنگاوێکی دیکەی بۆ دەستراگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی هەڵگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌