ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانوستانی نێوان کاربەدەستانی ریاز و تارانی پشت راست کردەوە

ئەمرۆ دووشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی دانوستانەنی نێوان کاربەدەستانی عەرەبستان و وڵاتەکەی پشت راست کردەوە.

سەعید خەتیب زادە بە میدیاکانی وتووە؛ دانوستانەکان سەبارەت بە پەیۆەندییەکانی دوو وڵات و دۆخی ناوچەکەیە و تا رادەیەک باش سەرکەوتوو بووین،لە ئیستاش دا چاوەڕێ ئەنجامی گفتوگۆەکانما دەکەین.

ناوبراو جەختی لە سەر بەردەوامی دانوستانەکان کردەوە و دەڵێت؛ ناکۆکییەکان نیوانمان زیان بە دۆخی ناوچەکە ئەگەینێت و هیوادارین لە یەک تێگەیشتنی باش بیتە ئاراوە و پەیۆەندییەکانمان دەست پێ بکاتەوە.

شایانی باسە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە نابژیوانی دەولەتی عێراق لە بەغدا کاربەدەستانی ئەو دوو وڵاتە دانشتنیان ئەنجام داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی پێنج ساڵە و دوابەدوای هێرش بۆ سەر باڵێۆزخانەی عەرەبستان لە تاران، پەیۆەندییەکانی نێوان تاران و ریاز بە تەواوەتی داخراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌