ئێران

هیزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران لە ئیرانشار مندالێکی بەلووچیان کوشت و خەڵک ڕژانە سەر شەقام

بە پێ هەوالێکی ماڵپەری “ڕەسانەک” هێزەچەکدارەکانی رژێمی ئیران ئەمڕۆ لە ناو شاری ئێرانشار دەستڕێژی گولەیان لە خەڵک کردووە و لە ئەنجامدا مناڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەکە ڕوونی کردوەتەوە کە هێزە چەکدارەکانی ڕژێم لە ناوشارەکەدا ئەمنییەکان لەکاتی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبیلێک تەقەیان لە ئۆتۆمبیلەکە کردووە. بەڵام فیشەک بەر ئۆتۆمبیلێکی تر کەوتووە و مندآلێک لە ناوی دا پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.

دەوترێت لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەو منداڵە پێنج ساڵانە، خەڵکی ئێرانشار ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی کردەوەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم  دەستیان بە خۆپیشاندان کردوە.

هێزە ئەمنیی و چەکدارەکانی رژێم پەلاماری خەڵکی نارازی ئیرانشاریان داوە و لە ئیستادا شارەکە بە هێزی چەکدار میلیتاریزە کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌