ژن

کەژەکە: شەهید شیرین عەلەمهوولی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان نموونەی ژنانی ئاپۆییە

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان، کەژەکەش لە بەیاننامەیەکدا یادی شەهیدانی نۆزدەی گوڵانی بە ڕێزدارییەوە بەبیر هێنایەوە.

کەژەکە لە بەیاننامەکەیدا تەئکیدی کردۆتەوە شەهید شیرین عەلەمهوولی و هەڤاڵانی لەدژی گوشارەکانی ڕژیمی فاشیستیی ئێران سەریان هەڵدباو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “شەهید شیرین بە کەسایەتی و ئیرادەی بەرزی ترس و خۆفی خستبووەتە دڵی دوژمنەوە. بە هەڵوێستە شۆڕشگێرییەکانی فەلەسەفی ڕێبەر ئاپۆی بۆخۆی کردبووە ئامانج. شەهید شیرین خۆری شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ ژنانی ئەو پارچەیە نوێنەری ژنانی ئاپۆییە. سەلمێنەری ئەم حەقیقەتەیە کە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شۆڕشی ژنانە.”

کەژەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە شەهید شیرین عەلەمهوولی و هەموو شەهیدانی نۆزدەی گوڵان بەردەوام لە یادی تێکۆشەرانی ئازادیدا زیندووە. داوای لە گەلی کوردیش کردووە بۆ یادی ئەو شەهیدانە تێکۆشان لەدژی ڕژیمی فاشیستی کۆماری ئیسلامی بەهێز بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌