جیهان

پەرلەمانی سویسڕا: پڕۆژە پێشنیارەک بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی ئاراستەی پەرلەمان کرا

پەرلەمانتارانی سویسڕا بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان پڕۆژە پێشنیارێکیان ئاراستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فورات، “فێهلمان لورەنس” پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی سویسڕا ئەو پڕۆژە پیشنیارەی ئامادە کردووە. پڕۆژە پێشنیارەکە بەناونیشانی “پێویستە گۆشەگیریی لەسەر لیدەری کوردان عەبدولڵا ئۆجالان هەڵگرین” ئاراستەی پەرلەمان کراوە.

لە پرۆژە پێشنیازەکەدا هاتووە: “دەبێ کۆنسەی فیدراڵ بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا قسە بکات. دەبێ رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە بیری ئەو وڵاتە بهێندرێتەوە.”

لە پڕۆژە پێشنیارەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١١ەوە ڕێگەیان پێنادرێت چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، هاتووە: “بڕیاری لەمشێوە پێشێلکردنی ئاشکرای مافە دەستووری و بنەڕەتییەکانی بەڕێز ئۆجالان و گیراوانی دیکەی زیندانی ئیمراڵییە.

چواردە پەرلەمانتاری سویس پڕۆژە پێشنیارەکەیان واژۆ کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌