جیهان

پاشماوەی مووشەکەی چین لە زەریای هند کەوتەخوارەوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ئەندازیاریی بۆشایی چین، کاتژمێر ٠٢:٢٤ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئەوروپای ناوەندی، بەشێک لە مووشەکی “لانگ مارچ-٥” دوای هاتنە ناو بەرگەهەوای زەمین، سووتاوە و پاشماوەکانی لە زەریای هند و نزیک کەناراوەکانی سریلانکا و هندستان کەوتووەتە خوارەوە.

پێشتر لەلایەن ناوەندی ئەندازیانریی بۆشایی چین پێشبینی کرابوو کە پاشماوەکانی ئەم مووشەکە چینییە، لەسەر دەریای ناوەڕاست بێتە ناو بەرگەهەوای زەمین و بکەوێتە خوارەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌