جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی لە سزادانی ڕۆژنامەوانانی بادینان ڕاگەیاند

سەبارەت بە پەسەند کردنی سزای ڕۆژنامەوانانی بادینان لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هەڵۆیستی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەروەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە ڕۆژنامەوانان شیروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەید و ئەروان عیسا محەمەد لە هەولێر بۆ ئێمە جێی داخە.

بەپێی چاودێرانی باوەڕپێکراو، ئەو ڕێکاریانەی لە دادگای یەکەمدا گیراونەتە بەر کەموکورتییەکی گەورەوەی تیدابووە، بۆ نمونە گیراوەکان بەگوێرەی پێویست پەیوەندیان نەبووە بە پارێزەرەکانیانەوە.

هەروەها هەردوو دادگاش لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە نەکردووە. بۆیە دەرکردنی بڕیارەکە خێرا لە دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ئاماژەیەکی مەترسیدارە سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکەدا.

هەروەها زۆر نیگەرانین لە ئاماژەکردن بە هەبوونی پەیوەندی نێوان هەندێک لە تۆمەتباران لەگەڵ کۆنسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، کە لە ڕوونکردنەوەکەی حوکمی دادگای پێداچوونەوەدا ئاماژەی پێکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌