ژن

هیچ زانیارەیەک لە کچە خۆێندکار و چالاکی مەدەنی ڤیان محەمەدی لە بەردەست دا نیە

ڕایەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندوە کە ڤیان محەمەدی چالاکی مەدەنی و خۆێندکاری ڕشتەی مودیریەتی مێژوو، لە رۆژی دەی گوڵانەوە لە لایەن مەئمورانی سپای پاسدارنی ڕژیم لە تاران دەستگیر کراوە.

ڤیان لە لای بنەماڵەکەی بووە و مەئمورانی ڕژیم چونەتە ماڵ و ناوبراویان لەگەل خۆیانا بردوە. بنەماڵەکەی گوتویانە کە لەوکاتەوە تا ئێستا هیچ ئاگاداریەکیان لە رەوشی کچەکەیان نیە.

بنەماڵەی ڤیان بە رایەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیان وتوە، زیاتر لە دە مەئموری ئەمنیەتی چونەتە سەریان و ڤیانیان لەگەل خۆیانا بردوە و لەو کاتەوە تا ئێستا لە هەوڵداین کە بزانین چارەنوسی بە کۆێ گەیشتوە بەڵام هیچ زانیاریەکمان وەرنەگرتوە.

ڕایەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوشداوە کە فەرامەزر محەمەدی هاوژینی ڤیان، مانگی بەفرانباری ساڵی رابوردو لەگەل شەپۆلی دەستگیرکردنەکانا لە شاری تاران دەستگیر کراو و دواتر گواسترایەوە شاری سنە و بە دانانی بارمتەی سێسەد ملیوین تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌