ئێران

لە شارۆچکەی مارگون پەنجا قوتابخانەی کانکسی، ٣٢ ڕزیو و حەڤدە ڕووخاو هەیە

ڕەوشی خۆێندن و پەروەردە لە هەموو دەڤەرەکانی ئێرانا توشی کێشە بوەتەوە، لە دەڤەری کەهکیلویە و بویر ئەحمەد ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە منداڵان لە خۆێندن بێبەش بوبون.

بەرپرسانی ڕژیم خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە بە هوی خراپی قوتابخانە و سوێنی خۆێندەوە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە منداڵان ئیمکانی خۆێندن و پەروەردەیان نیە.

بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارۆچکەی مارگون سەر بە دەڤەری کەهکیلویە و بویرئەحمد ڕایگەیاندوە کە حەفتا لە سەدی منداڵانی خوێندکار ئیمکانی خوێندیان لە ڕیگەی ئۆنلایەنەوە نیە.

هۆکارەکەشی بۆ هەژاری بنەماڵەکان دەگەرێتەوە کە ناتوانن ئیمکانیاتی پیوست بۆ خۆیندی منداڵاکنیان دابین بکەن.

هەر ئەو بەرپرسە گوتویە کە پەنجا قوتابخانەی کانکسی، ٣٢ قوتابخانەی ڕزیو و حەڤدە قوتابخانەی ڕووخاو لە دەڤەرەکەیاندا بونی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌