جیهان

ئامریکا داوای ئازادی وڵاتیانی زیندانیکراوی و ڕژیمی ئێران داوای هەڵگرتنی گەمارۆکان دەکەن

هاوکات لەگەل دەستپێکردنی دەورێکی نۆێ لە گوت وبێژەکانی ڤیەن لە نێوان وڵاتانی چۆار بە کۆ یەک، ئامریکا و ڕژیمی ئێران، بۆ ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامی بەرجام دەنگوی جیا جیا بڵاو دەبێتەوە. ئامریکایەکان دەڵێن جارێ ناکرێ باس لەڕێکەوتن بکەین.

لەکاتێکدا لایەنەکانی بەشدار لەگوتوبێژەکانی ڤیەن دەورێکی نوێیان لە کۆبونەەوکانیان دەست پێکردوە باس لە ئەگەری ڕێکەوتن دەکرێ. بەڵام بەرپرسانی ئامریکایی گوتویانە جارێ ئاستەمە باس لە لێک گەیشتن بکەین.

بەرپرسێکی ئامریکایی کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێ گوتویە، ئامریکا داوای ئازادی وڵاتیانی خۆی لە زیندانەکانی رژیم دا دەکات و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش داوای هەڵگرتنی گەمارۆکان دەکەن.

وەزیری کاروباری فەرانسەش رایگەیاندوە کە ڕژیمی ئێران هەڵس و کەوتێکی گونجاوی بۆ گەیشتنە ڕێکەوتن لە خۆی نیشان نەداوە.

سەرەڕای ئەوەی ئامریکا لەهەمبەر ڕژیمی ئێرانا نەرمی زیاتر لە چاوەڕوانی نیشان ئەدات بەڵام گەیشتنە رێکەوتن هیشتا دڵنیاکەرەوە نیە و هەر دوو لا هەوڵ ئەدەن ئیمتیازی زیاتر بەدەست بێنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌