جیهان

فرانس پرێس: دانوستانە شاراوەکانی ئێران و سعودیە بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی پاشایەتی سعودی، ڕایگەیاند کە دانوستانە شاراوەکانی ئێران و سعودیە بەردەوام دەبێت، هەرچەند چاوەڕێی کرانەوەیەکی بەپەلە لەم دانوستانانە ناکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو، بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق، لە میانەی بەشداریی لە بەرنامەیەکی ئۆنلاینی ناوەندی لێکۆڵینەوەی بەیروت، ئاشکرایکرد کە تا ئێستا زیاتر لە جارێک مێوانداریی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیەیان کردووە.

بە پێ ڕاگەیاندنە جیهانییەکان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دوو جار بە ناوبژیوانی دەوڵەتی عێراق ئەو دوو ڵاتە لە بەغدا دانشتنیان هەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی پێنج ساڵە و دوابەدوای هێرش بۆ سەر باڵێۆزخانەی عەرەبستان لە تاران، پەیۆەندییەکانی نێوان تاران و ریاز بە تەواوەتی داخراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌