ئێران

بە تەقەی هیزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران سێ هاووڵاتی بەلوچ کوژران

بە پێ هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێوارە رۆژی ١٢گوڵان، هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران لە سەر جادەی خاش بەرەو ئێرانشار، تەقە لە ماشێنی هاووڵاتیانی بەلوچ ئەکەن ولە ئەنجام دا سێ سەرنشینی ماشێنێک دەکوژن.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتیانە کە کوژراون بەم شێوە ڕاگەیندراوە؛ حەمید گەمشادزەهی.نەزیر گەمشاد زەهی و عوسمان گەمشادزەهی.

ماڵپەری چالاکانی بەلوچ لە زاری شاهید حالانی رووداوەکەوە، ڕایگەیاندوە کە هێزە چەکدارەکان بە بێ ئاگادار کردنەوە، ڕاستەوخۆ دەستڕێژی گوللەیان لە ماشێنی ئەو هاووڵاتیانە کردووە.

سالانە سەدان هاووڵآتی بەلوچ لە ئەنجامی دەسترێژی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بیانوی هەڵگرتنی بار قاچاخ دەکوژرێن و یا خود بریندار دەکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌