ژن

یەک مانگ ١٦ ژن لە تورکیا لە لایەن پیاوانەوە کوژراون

ڕێژەی توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان لە تورکیا و باکووری کوردستان و لەژێر سیستەمی دەسەڵاتداریی ئەردۆغان تا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتێک لە مانگی ڕابردووی زایینیدا ١٦ ژنی دیکە لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

پلاتفۆرمی “کۆتایی بە قڕکردنی ژنان دێنین”، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە لەو شازدە قوربانییە، هەشت کەسیان لەلایەن مێردەکانیانەوە کوژراون. ئەوانی دیکەش لەلایەن ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکانیان یان پیاوانی دیکەوە بوونەتە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە هەر لەو ماوەیەدا چواردە ژنی دیکەش بەشێوەیەکی گیانیان لەدەست داوە و پێدەچێت کوژرابێتن.

ئەو ڕێکخراوەی داکۆکیکاری مافەکانی ژنان مانگی مارسیش لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردبوو کە ٢٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون یان بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌