جیهان

چالاکی مانگرتن بە پێشەنگایەتی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ١٥٩ ڕۆژی تێپەڕاند

ئەمڕۆ ١٥٩ ڕۆژە، چالاکی مانگرتن لەلایەن زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک، لە زیندانەکانی ڕژێمی تورکیا دا بەردەوامە.

چالاکیەکەی لە ١٠٧ زیندان دا بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئۆجالان و کۆتاییهێنانە بە پێشێلکردنی مافەکانی زیندانیان.

چالاکیی زیندانیان لە ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ەوە دەستی پێکردوە و تائێستا زیاتر لە ٢هەزار و ٥٠٠ زیندانی چالاکییەکەیان بەڕێوەبردوە.

هەروەها لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، بەپێشەنگایەتی ژنان، چالاکی مانگرتن بەئامانجی ئازادی رێبەر ئۆجالان و خاوەنداری لە زیندانیان لە ١٣٨ەمین ڕۆژی دایە و تائێستا ٦٩گروپ درێژەبە چالاکییەکە دەدەن.چالاکوانان سڵاویان بۆ بەرخۆدانی گەریلا لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نارد و جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە کە سەرکەوتن تەنها بۆ ئازادیخوازانە

هاوکات، لە کەمپی پەنابەرانی لاڤریۆی ووڵاتی یۆنان، بۆهەمان ئامانج چالاکی مانگرتن ماوەی ١٢١ڕۆژی تێپەڕاند، چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی تەژەکە ئەوروپا، تەجەشە و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌