ئێران

لانی کەم ١٠ هاووڵاتی بە هۆی هەستانی لافاو لە ئێران گیانیان لە دەست دا

بە پێ ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئیران باران بارین لە دوێنێ شەوەوە لە هەشت پارێزگای ئەو وڵاتە هەستانی لافاوی بە دواوە بوە و لانی کەم ١٠ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە.

مەهدی وەلی پوور، بەرێوەبەری مانگی سووری ئیران لە وتۆوێژێکی دا لە گەل ئاژانسی هەوڵنێری ئیرنا،پشت ، هەواڵەکەی پشت راست کردوەتەوە و ڕایگەیاندوە کە هەستانی لافاو لە پارێزگاکانی تاران، خۆراسانی رەزەوەی و خۆراسانی باشوور، کرمان، ئیسفەهان و یەزد زیانی مادی و گیانی بە دواوە بووە.

شەش کەس لەو هاوڵاتیانە کە گیانیان لە دەستداوە، کارمەند و کرێکاری کەرەتی کارەبا لە پارێزگای کرمان بوون، تەرمەکانیان دوێنی شەو لە دوایی چەندین کاتژمێر گەرانی تیمەکانی فریاکەوتن دوزارنەوە.

ئەو شەش کەس لە نزیک شاری گوڵباف سەر بە پارێزگای کرمان سەرقالی ئیش کردن بوون لافاو بردویانی.

ئاژانسی ئیرنا گیان لە دەست دانی چوار هاوڵاتی دیکەی بە هۆی لافاوەکەی دوێنێ ئێوارەوە لە شارە جیا جیاکانی ئێران پشت راست کردوەتەوە .

بە پێ ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئێران دەیان ماشینی هاوڵاتیان لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن ڕزگار کراون کە بە هۆی باران و لافاوەوە لە جادەکان گیریان خواردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌