کوردستان

سێ ڕۆژە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەیکی دێرسیم لە باکووری کوردستان بۆردمان دەکەن

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، ناوچەی عەلی بۆغاز سەربە شاری دێرسیمی باکووری کوردستان، ماوەی سێ ڕۆژە لەسەر یەک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت.

بە پێ هەواڵی سەرچاوەکە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە ئاگر لە پێدەشتەکانی گوندی ‘کۆغۆلجی’ ناوچەی پولور کەوتووەتەوە، بەڵام دوابەدوای بارینی باران ئاگرەکە دامرکاوە.

ناوچەی عەلی بۆغاز دەکەوێتە سێ گۆشەی ناوچەکانی چەمیش گەزەک، خۆزات و پولور لە دێرسیم.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە هەر لەم ماوەیەدا جموجوڵی هێلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەسەر ناوچەکە زیادیکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌