ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دابەزینی ئاستی ئاوی فۆرات هاوڵاتیانی عێراق و باکووری سوریای نگران کردووە

دابەزینی ئاستی ئاوی چومی فۆرات، نیگرانی هاوڵاتیان و کاربەدەستانی هەرێمەکانی عێراق و باکووری سوریای بە دوای خۆیدا هێناوە.

لەو بارەیەوە سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداری داواە و ڕایگەیاندوە، تورکیا جاربەجار هەوڵ دەدات کارتی ئاو لە دژی عێراق بەکار بهێنیت تا بتوانێت ئەوەی لە ڕووباری فورات بە تایبەتی پلانی بۆ دادەنێت، جێبەجێی بکات.

شەمەری ئەو دۆخە بە مەترسی دەزانێت بۆسەر عێراق و دووبارە داوای لە حکومەت کرد، بە خێرایی رێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا واژۆ بکات لەسەر بەشی عێراق لە ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات و بەکارنەهێنانی دۆخەکە وەک کارتێکی فشار بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی.

ناوبراو هەر وەها ئەلێت، کاربەدەستێک لە باکوری سوریا ڕایگەیاندووە، لە مێژووی خۆیدا بۆ یەکەمجارە ئاستی ئاوی ڕووباری فۆرات بۆ زیاتر لە پێنج مەتر کەمیکردووە.

بە پێ هەواڵێکی ئاژاسنی هاوار، لە ئیستادا بە هۆی بەنداوەکانی تورکیاوە، لە ئیستادا، دەیان گۆندی کانتۆنی کوبانی بە هۆی کەم ئاویەوە،هەڕەشەی چۆڵکردنیان لە سەرە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌