ئێران

تاران؛ کارمەندێکی باڵیۆخانەی سویسرا لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ، لە گەڕەکی کامرانیەی تاران، پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵ لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

موجتەبا خالیدی وتەبێژی دامەزراوەی فریاکەوتنی ئێران بە پشتڕاست کردنەوەی هەواڵەکە، ڕایگەیاند: ئەم پیاوە کارمەندی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران بووە و دوای کەوتنەخوارەوە، گیانی لەدەستداوە.

ڕاگەیاندنەکانی ئێران ناوی ئەم کەسەیان ئاشکرا نەکردووە، تا ئێستاش باڵیۆزخانەی سویسرا یان کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لەسەر ئەم بابەتە، هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌