کوردستان

بە تۆمەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی پەلاماری سەلەفیەکان ژمارەیەک هاوڵاتی مەریوان دەستگیر کران

بە پێ زانیاریەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بە تۆمەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرش و پەلاماری سەلەفیەکان بۆ سەر دانشتوانی گەڕەکەی دارسێرانی مەریوان، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم ژمارەیەک جەوانی مەریوانیان دەستگیر کردووە.

ناسنامەی چوار کەس لە دەستگیر کراوەکان بەم شێوەیە ڕاگەیاندراوە،کەژوان فەیزی، فوئاد فەیزی، شێرکۆ سوهرابی و ئاکۆ چاوگی دانشتوی گەرەکی دارسێران.

ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، کۆمەڵێک سەلەفی و توندڕەو لە شاری مەریوان بە پشتیوانی هێزەکانی ئیتڵاعات و سوپای پاسداران بە چەک، شمشێر و تەور هێرشیان کردە سەر گەڕەکی دارسێرانی شارەکە،بەڵام دانشتوانی ئەو گەڕەکە بە ژن و پیاو و جەوانەوە رووبروویان بوونەوە.

رووداوەکە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوای خۆیدا هێنا و زۆرینەی چالاکوانانی رۆژهەڵات لەو بارەیەوە یەکدەنگ بوون کە ڕژێمی ئێران، کاتی پێۆیست لە سەلەفیی و تۆندڕەوەکان بۆ سەرکوتی خەڵک کەڵک وەردەگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌