ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پاریزەرانی ڕێبەر ئۆجالان جارێکی دیکە داواکاری چوونە ئیمرالیان پێشكەش کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، داواکاریی دیداریان پێشکەشی کاربەدەستان کرد.

ئەمڕۆ هەریەک لە؛ ڕێزان ساریجا، فایق ئوزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و ڕازیە ئۆزتورک، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە بڕیگرتەکەیان بکەوێت داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی کۆماری بورسا کرد.

داواکاریی پارێزەران تا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە و دادگای تورکیا هەموو چاوپێکەوتێکی بنەماڵە و پاریزەران لە گەڵ رێبەر ئۆجالان قەدەغە کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌