کوردستان

لە ماوەی چوار مانگدا ٤۹ پێشێلکاریی بەرامبەر ۳٦ ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان کراوە

بەپێی ئامارێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکییکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤۹ پێشێلکاریی بەرامبەر ۳٦ ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان کراوە.

هەروەها لە ئامارەکەدا باس لە چوار مانگی ساڵی ۲۰۲۰ کراوە، کە ٨٨ کەیسی سکاڵای ڕۆژنامەنووس و کەناڵەکان لای سەنتەری میترۆ تۆمارکراوە، کە زۆربەی پێشێلکارییەکان دەستگیرکردن و هەڕەشە کردن و ڕێگریی بووە.

ئەم ئامارە،ئەمرۆ لە لایەن سەنتری میترۆ، ئەمرۆ لە رێورەسمی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕادەربڕیندا خرایە روو.

لە ڕێوڕەسمەکدا شنە بابەعەلی، لەسەر ناوی سەنتەری میترۆ وتی: ئەو ئامارانە ی دەخەنە بەردەم ڕایگشتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامانجی ئەوەی دیاردەی پێشێلکاریی و ڕێزنەگرتن لە یاسای ڕۆژنامەگەریی کۆتایی پێبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌