ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شەڕڤانان لە دێرەزۆر سەرچەتەیکی باڵای داعەش دەستگیر دەکەن

لە سەر بەستەری تویتەر-ی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک دەستگیر کردنی سەرچەتەیەکی باڵای داعش لە ناوچە شەعیف لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، لەلایەن شەڕڤانانەوە بڵاو کراوەتەوە.

قەسەدە ڕایگەیاند: هێزەکانی دژەتیرۆر سەربە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (HAT)، بە پشتیوانی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ناوچەی شەعیف لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.


قسەدە ئەلێت: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرچەتەیەکی باڵای داعش کە ئەندامانی شانە نۆستووەکانی چەکدار دەکرد و ئاسانکارییان بۆ دەکرد و پلانی کوشتنەکانی دادەڕشت، دەستگیرکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌