کوردستان

داهاتی سنووری باشماخ لە ساڵی ڕابردوودا بۆ ئێران زیاتر لە سی ملیار تمەن بووە

بەرێووە بەری گشتی ڕێگاوبانی پارێزگای سنە ئەلێت: داهاتی سنووری باشماخ بۆ ئێران لە ساڵی رابردوو، زیاتر لە سی ملیار تمەن بووە .

محمەد راشد مودەرس گورجی بە ڕاگەیاندنەکانی ئێران وەتووە.، سالی ڕابردوو ٥١٢هەزار سەفەری بارهەڵگر لە و سنوورە تۆمار کراوە کە بە بەراوەر لە گەل ساڵی پێشوتر ١٧ لە سەد زیادی کردووە.

هەروەها کێشی باری هەناردەکردن لەو سنوورە ٨،٣ میلیۆن تۆن بووە و لە چاو ساڵی پێشتر ١٩ لە سەد زیادی کردووە.

بە پێ قسەکانی ناوبراو،ساڵی پار ٣٩٢هەزار سەفری هاتوچوو لەو سنوورەکەش کەنجام دراوە و بەڵام بە هۆی پەتای کۆرۆناوە، لە چاو سالی پار ١٨ لە سەد کەم بووتەوە.

بە پێ قسەکانی ئەو بەرپرسەی ڕێگاوبانی پارێزگای سنە، ساڵی ٩٩ی هەتاوی، داهاتی هەناردەکردن و تزانزیتی کەلوپەل لە سنووری باشماخ لە چاو سالی ڕابردوو ١٣١لەسەد بەرز بووتەوە و گەیشتوتە ٣٠ ملیار و ٦٠٠هەزار تمەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌