ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

جارێکی تر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بەغدا بە موشەک کرایە ئامانج

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، موشه‌كێكى جۆری كاتیۆشا له ‌نزیک فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتەته‌خواره‌وه‌ و یەکێکی دیکەش لە ئاسمانەوە تێکشکێنرا.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ناوەندی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، موشه‌كێكى جۆرى كاتیۆشا له ‌نزیک فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌، هەروەها هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانە مووشه‌كێكىتر له‌ ئاسمانه‌وه‌ تێكبشكێنن پێش ئه‌وه‌ى به‌هه‌مان شێوه‌ له ‌نزیک فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌.

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مووشه‌كه‌كه‌ هیچ زیانێكى نه‌بووە، ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ بە هەمانشێوەی کاروانی لۆجیستیکی هاوپەیمانان لە دوو لاوە کرایە ئامانج.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌