ئێران

ئێران هەواڵی دیل بە دیل کردن لە گەڵ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ ،ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە دیل بە دیل کردن لە نێوان تاران و واشنتون دەکەن.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە لە دانوستانەکانی ڤیەننا باسی لەو شێوە هاتووەتە ئاراوە و ئەشلێت: پرسی زیندانییەکان بەردەوام لەلایەن ئێرانەوە هاتووەتە ئاراوە.
بەڵام ئەو ڕاپۆرتانە پشت راست ناکەینەوە کە باسی گوڕینەوەی گیراوان لە نیوان ئێران و ئەمریکادا دەکەن.
لە ڕۆژانی رابردوودا و هاوکات لە گەل کوتایی هاتنی خولێکی دیکەی دانوستانەکانی ڤیەننا ڕاگەیاندنە جیهانیەکان ،هەواڵی گۆرێنەوەی گیراوان لە نێوان ئێران و ئەمریکایان بڵاو کردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌