کوردستان

گروپێکی شمشێر بەدەست لە گەڕەکی دارسەیرانی مەریوان هەڕەشەی سەربڕینی خەڵک دەکەن

گروپێکی توند ئاژۆ ناسرو بە سەلەفیەکان لە شاری مەریوان دەستیان دایە کردەوەیەکی توندئاژویانە و ویستیان کەسێک سەربڕن بەڵام لەگەل هەڵۆێستی خەڵکی ئەو دەڤەرە بەرەوڕوبونەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکانی گەیشتو لە مەریوانەوە دۆێنی ئێوارە گەنجێک کەوتوەتە بەر هێرشی گروپێکی توندئاژوی مەزهەبی ناسراو بە سەلفیەکان. هێندێ سەرچاوە باسیان لەوە کردوە کە گۆیا ئەو کوڕە گەنجە قسەی نەشیاوی کردوە و هێندێ سەرچاوی دیکە گوتویانە سەلفیەکان بە بیانوی ئەوەی کە خەڵکی گەڕەکی دارسەیرانی مەریوان مادە ئەلکولیەکان دەخۆنەوە هێرشیان کردونەتە سەر.

گروپی سەلەفیەکان بە شمشیرەوە چونەتە گەڕەکی دارسەیران و هەڕەشەی سەربڕینی ئەو گەنجە یان گەنجەکانیان کردوە. خەڵک دژیان وەستاونەتەوە و راویان ناون. دواتر تەقە کراوە و خەڵک توانیویانە کونتروڵی گەڕکەکەیان بکەن.

دیار نیە کە چۆنە گروپێکی شمشیر بەدەست لە ناو شاریکا ئەتوانن ملهوڕی بکەن و هەڕەشەی سەربڕین لە خەڵک بکەن و هێزە ئەمنیەکانی رژیم بێدەنگ و بێ هەڵۆێست بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌