کوردستان

لە شاری سنە دوو ڕۆژ مەراسیمی ڕێزگرتن لە فەرماندەی شەهید “هەورام ئاویەر” بەرێوەچوو

رۆژی هەینی ٣٠ ئاپریلی ٢٠٢١ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ناسنامەی چوار گریلای ئاشکرا کرد کە لە دەڤەری مێردین شەهید ببون. یەکیک لەو گریلایانە هەورام ئاویەر خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سەربە شاری سنە بو.

حەسەن مەحمودی ناسراو بە هەورام ئاویەر لە گوندی بزڵانەی ژاوەرۆی سنە لە دایک بوو و موهەندسی کۆمپیۆتێری تەواو کرد و دواتر بۆ ئازادی گەلەکەی چوە ڕیزی گریلاکانی ئازادی کوردستان و لە دەڤەرە جیا جیاکانی باکوری کوردستاندا بە فەرماندەیی کەم وێنەی زەبری گورچکبڕی لە داگیرکەران وەشاند.

هەپەگە ڕایگەیاند کە رۆژی ٢٩ مارسی ٢٠٢١ هەڤاڵ هەورام و سێ گریلای دیکە لە دەڤەری مێردین دوای شەڕێکی قارەمانانە شهید بوون.

دوای بڵاو بونەەی ئەو هەواڵە خەڵکی ژاوەرۆ و سنە بۆ ڕیز گرتن لە شەهید هەورام پۆل پۆل ڕویان لە بنەماڵەکەی کرد. ڕۆژی شەممە و یەکشەمە مەراسیمی ڕیز گرتن لەو شەهیدە فەرماندەیە بەشێوەیەکی تایبەت بەڕێوە چوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌